سێ ته‌قه‌كه‌ر ده‌ستگیركران كه تاوانی دیكه‌شیان كردووه
08:33 - 08/12/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، لەناحیەی تەکیەیکاکەمەند سێ كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیان كردووه و
دزیشیان كردووه.
ئاسایشی
ڕۆژئاوای سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، هێزەکانمان
لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی سێ کەسیان بەناوەکانی ( س ،ھ ، ڕ) و (ٲ
، ٲ ، ج ) و( ح، ل، ج) لەناحیەی تەکیەی کاکەمەند دەستگیرکرد کە هەستاون بە
تەقەکردنی هەڕەمەکی و تێکدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان، لەکاتی
لێکۆڵینەوەکردندا تۆمەتبارەکان ئاماژەیان بەوەداوە کەتاوانی تریشیان ئەنجامداوە
وەک دزیکرن و بڕینی دوکان و ماڵی هاوڵاتیان.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیراوە بەسەر سەرجەم ئەو کەرەستەو
ئامێرانەی کەلەئەنجامدانی تاوانەکانیاندا بەکاریان هێناوە لەئێستادا بە فەرمانی
دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢١) چەک ڕاگیراون.