كه‌سوكاری گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ی هه‌ولێر چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر روداوه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن
07:20 - 08/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و
كوڕه‌ی دوێنێ له هه‌ولێر كوژرا ئاشكرایده‌كه‌ن، كه 50 خوله‌ك دوای كوڕه‌كه‌یان،
بنه‌ماڵه‌كه‌ی دیكه كچه‌كه‌یان كوشتووه، ده‌شڵێن كوڕه‌كه‌یان به به‌رد و بۆڕی و
چه‌قۆ و فیشه‌ك له چۆڵییه‌ك كوشتووه و ته‌رمه‌كه‌یان له دوای خۆیان ڕاكێشاوه.
دوێنێ سێشه‌ممه
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، كه شەوی
دووشه‌ممه لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری بنکەی پۆلیسی
(تووڕەق) تەرمی دوو کەس دۆزرانه‌وه و دواتر هێزەکانیان چوونەته شوێنی مەبەست و
دەرکەوت که دوو کەس بە ناوەکانی (ع. ف. ش) تەمەن (24 ساڵ) لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن
(18 ساڵ) بە ناوی (ح. ق. ا) کوژراون.
له‌سه‌ر ئه‌و
روداوه بنەماڵەی كوڕه كوژراوه‌كه کە ناوی عەبدوڵایە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له
كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ره‌تیانكرده‌وه كه کوڕەکەیان پەیوەندی لەگەڵ ئەو
کچە هەبوبێت و دەڵێن پشکنینی پزیشکی دەریخستووە کە پەیوەندیان نەبووە.
کەسوکاری
کوڕەکە ئاماژەیان بەوەشکرد، ژنەکە هاوسەری هەبووە و منداڵیشی هەبووە و دووگیانیش
بووە و ئەویش لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کوژراوە، ئامۆزایەکی عەبدوڵا وتی "50
خولەک دوای کوشتنی کوڕەکە و دوای ئەوەی ئێمە گەیشتینە گوند کچەکە کوژراوە".
وتیشی
"ئەو بەشێوازێکی زۆر نامرۆڤانە کوژراوە بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک هەبێت،
بنەماڵەی کچەکە هەر بەڵگەیەک هەبێت لەبارەی پەیوەندیان با بیخەنەڕوو، لەکاتێکدا
پشکنینی پزیشک دادی دەریخستووە کە هیچ پەیوەندیان نەبووە".
بنەماڵەی
عەبدوڵا سکاڵایان لەسەر چەند کەسێک تۆمارکردووە و داوا لە شایەتحاڵەکان بکەن
شایەتی خۆیان بدەن کە یەکێکیان موختاری گوندەکەیە.
برایەکی
عەبدوڵا وتی "پێش کوشتنی بکوژەکان هەوڵیاندابوو دەستدرێژی بکەنە سەر
عەبدوڵا، بەڵام ئەو ئەوەی قبوڵ نەکردبوو، بۆیە بەبۆری و چەقۆ و بەرد ئەشکەنجە
درابوو، دواتر بەفیشەم کوشتویانە".
بنەماڵەی
عەبدوڵا و ئەو ژنەی کوژراوە خزمن و بەوتەی کەسوکاری عەبدوڵا هۆکاری ئەو
رووداوە قسە و قسەڵۆک بووە، به‌ڵام تائێستا بنەماڵەی کچەکە هیچ قسەیەکیان لەسەر
رووداوەکە نەکردوە.