له هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌یان چه‌قۆ و دامبۆكسدا گیرا
06:33 - 08/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند،
له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان چه‌قۆ و دامبۆكسدا گرتووه و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شیان
به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی
هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه،بەشی پۆلیسی ڕێککاری بەھەماھەنگی لەگەل لیژنەکانی
قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، لەهەڵمەتێکدا دەستیان بەسەر چەند چەقۆ و
دامربۆکس داگرت کە بە بێ مۆڵەتی یاسایی و بەشێوەیەکی نایاسایی لە نێو بازاڕەکان
مامەڵەیان پێوە دەکرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
سەرجەم چه‌قۆ و دامبۆكسه‌كان لەنا بران و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت بۆ نەهێشتنی
ئەم دیاردەیە.