وەزارەتی پێشمەرگە ئهنجامی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەمڕۆی ئاشكراكرد
05:56 - 08/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
وەزارەتی
پێشمەرگە رایگهیاند، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان
کۆتایی پێهات و ئەنجامەكەشی ئاشكرادەكات.
له
راگهیهنراوێكدا وهزارهتی پێشمهرگهی ههرێم بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ ٨ی١٢ی ٢٠٢١،
لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە، بە هەماهەنگی
لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی
داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا
ئەنجام دا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.
ئاماژهی
بهوهشكردووه، لەم ئۆپەراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (٣
و ٥ ) پیادەو لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی( ٩ و ١٧) پیادەی سەر بە وەزارەتی
پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی ٧٠، بەشداریی تێدا دەکەن.
بهگوێرهی
راگهیهنراوهكهی وهزارهتی پێشمهرگه، ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە، کێوماڵکردنی
ناوچەی دیاریکراو بوو بەگشتی، تێکدانی ژمارەیەکی زۆر مۆڵگە و شوێنی تیرۆرستان، بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی پیک ئاپ، رەنگی سپی
چێندراو بەتەقینەوە، چارەسەرکردنی لەلایەن (ل۱۷)ەوە، هەروەها هەڵگرتنی چەند مینێکی
چێندراو لە سنوری ناوچەی (لیوای ٥۳فق۱)، هەڵگرتنی لەلایەن تیمی ئەندازەوە.
وهزارهتی
پێشمهرگه دهڵێت، هەردوو هێزەکە لەناوچەیەکی دیاریکراو کۆتاییان بە ئۆپەڕاسیۆنەکە
هێنا.هەروەها جێگیرکرنی بەشێک لەو هێزانە لە سنوری میحوەری ۲ی قەرەتەپە، کە ناوچەکە پێویستی
بە هێز بوو تیایدا جێگیر بکرێت.