284 کوردستان

ئه‌ردۆغان: بڕیارەکانی ئەوروپا لەبارەی کاڤالا و دەمیرتاش، وه‌ك نه‌بوو سه‌یر ده‌كه‌ین

03:51 - 08/12/2021

"زه‌مه‌ن"

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا، رایگه‌یاند: بڕیارەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی کاڤالا و دەمیرتاش، بۆمان گرنگ نین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ هیچ ترسێكیان نیه‌.

رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای سەردانەکەی بۆ قەتەر بۆ رۆژنامەنووسان قسه‌ی كرد، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بۆچوونیان لەبارەی یاریکردن بە دراو و هەڵمەتی دەستەی چاودێریی دەوڵەت، وتی: ''فەرمانمان بە دەستەی چاودێریی دەوڵەت کردووە. دەستەکە لێکۆڵینەوە دەکات لەبارەی ئەوەی کێن ئەوانەی لە پشت ئەو کارەوەن. هەلی بینینی ئەوانەمان دەبێت کە لێرە ئەو کارە دەکەن''.

وتیشی: ''دوایین ژمارەی یەدەگ ١٢٤ ملیار دۆلارە. ئەم بڕە یەدەگە نیشانەی ئەوەیە کە هیچ ترسێک لە ئارادا نییە. لەبەرئەوە کێشەی یەدەگمان نییە".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڵوێست و داواکاری یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی عوسمان کاڤالا و سەڵاحەددین دەمیرتاش رایگەیاند "بڕیارەکانی یەکێتیی ئەوروپا لەبارەی کاڤالا و دەمیرتاش، بۆمان گرنگ نین و وەک نەبوو سەیریان دەکەین. بەو ئاسانییە".


رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها سەبارەت بە گرژی رووسیا-ئۆکراینا وتی: ''بە رەزامەندی هەردوولا دەتوانین ئاسانکاریی، نێوەندگیریی یان هەر شێوازە پشتیوانییەکی خوازراو پێشکەش بکەین''.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن