509 کوردستان

له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه‌ بۆ زانكۆكان: ناوی خوێندكارانمان بۆ بنێرن

02:34 - 08/12/2021

"زه‌مه‌ن"


وەزارەتى خوێندنى باڵا نوسراوێک ئاراستەی زانکۆکان دەکات، داوا ده‌كات ئاماری خوێندكارانیان به‌ جیا بۆ بنێرن.



لە نوسراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا داوا لەسەرجەم زانکۆکانى کوردستان دەکات تاکو ڕۆژى سێشەمە ڕێکەوتى (٢٠٢١/١٢/١٤) ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و دەرەوەى شارەکان بە جیا کە بە زانکۆلاین وەرگیراون بۆیان بنێرن تاکو کارى پێویستى لەسەر بکرێت.


ئه‌مه‌ش دواى تەرخانکردن و خەرجکردنى پاڵپشتییەکى دارایى دێت، بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک پێشینەى مانگانە بەبڕى (٧,٢٥٠,٠٠٠,٠٠٠) حەوت ملیار و دوسەدو پەنجا ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتى قوتابیان و خوێندکاران و چارەسەرکردنى گرفتى بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنى خزمەتگوزارى.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن