وەزیرى دارایى بڕیاره گرنگهكهى بۆ بەرژەوەندى خوێندکاران دەرکرد
01:52 - 08/12/2021
"زهمهن"
وەزیرى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم
بڕیارێکى لە بەرژەوەندى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەرکرد.
بەپێى
نوسراوێکى وەزیرى دارایى و ئابورى، داواى لە بەشى ژمێرکارى وەزارەت کردوە بڕیاری كۆبونهوهی رۆژى (24/11/2021) ئەنجومەنى وەزیران جێبەجێ بکەن، کە تایبەتە بە تەرخانکردنی پشتیوانی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
رۆژى (24/11/2021) ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە
تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ
باشترکردنی بارودۆخی بەشە ناوخۆییەکان و دۆخی قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و
پەیمانگاکان.
دوێنێ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، مانگانە 7 ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتیی خوێندکاران و چارەسەری گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری تەرخان دەکرێت.