546 کوردستان

مسته‌فا كازمی چوو بۆ مه‌خمور

10:46 - 08/12/2021

"زه‌مه‌ن"


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی سەربازی چوو بۆ مەخمور و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە کۆدەبێتەوە.

 

مه‌سرور بارزانی به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی سه‌ربازی گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی كۆبوه‌وه‌.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌ت" لە کۆبونەوەیه‌كدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کراوه‌و جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و گەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کراوه‌ته‌وه‌.


لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵ و تواناکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش.

 

سه‌ردانه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ چڕبونه‌وه‌ی په‌لامار و جموجوڵه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌ دابڕینراوه‌كان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ئۆپۆراسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌ گه‌رمه‌سێر ئه‌نجامدا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن