451 کوردستان

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ده‌كات

10:34 - 08/12/2021

"زه‌مه‌ن"

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سه‌ره‌خۆشی لە عومەر سەید عەلی كرد به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو فاتیمە عەلی خوشكی.


سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، پرسە و سەرەخۆشی له‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی كرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕی.

نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی دڵنەوایی بە خانەوادە و كەسوكاریان ببەخشێت.

لای خۆیەوە عومەری سەید عەلی سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانەوادەكەیان بۆ پەیوەندی و هاوبەشییان لە پرسەكەیاندا پێشكەش بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن