حكومه‌ت ئه‌م پێداویستیانه‌ی بۆ قوتابخانه‌كان دابینكرد
10:03 - 08/12/2021
"زه‌مه‌ن"
حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی
(١٫٥٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠) يه ك مليار و پێنج سەد ملیۆن دینار خەرجکرد، بۆ کڕینی
پێداویستیەکان بۆ ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
به‌پێی
راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، پێداویستیه‌كان
پێكدێن له:
١- پێنج هەزار (٥٠٠٠) رەحلە.
٢- پێنج هەزار ( ٥٠٠٠) وایت بۆرد .
٣- هەزارو پێنج سەد (١٥٠٠) سۆپا.
٤- پێنج سەد (٥٠٠) لاپتۆب.
٥- یەک ملیۆن و حەفت سەد و پەنجا هەزار
(١٧٥٠٠٠٠) ماسک .
٦- شەش هەزار و حەفت سەد ( ٦٧٠٠ )
پاککەرەوە ( معقم ).
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لەسەر بنەمای پێویستی و بەگوێرەی ژمارەی قوتابیان و خوێندکاران
بەسەر بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی
کوردی لە کەرکوک دابەش دەکرێت .