ئهنجومهنی وهزیران بۆ تاوتوێكردنی ئهم پێنج بابهته كۆدهبێتهوه
09:56 - 08/12/2021
"زهمهن"
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەدا
ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
- خستنەڕووی ڕاپۆرتی هەفتانەی
وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەبارەت بە هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر
هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
- بابەتی ڕێکخستنی مامەڵەی میدیا و
سۆشیال میدیا لەگەڵ دۆخی ئێستای بەرەکانی جەنگ دژ بە ڕێکخراوی داعش و
ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان.
- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای
(پەروەردە و فێرکاری لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بۆ دەنگدان لە ئەنجومەنی وەزیران.
- خستنەڕووی پڕۆژە یاسای (هەمواری
یەکەمی یاسای وەزارەتی کارەبا ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٢١).
- خستنەڕووی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە بابەتی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی میدیا
و زانیاری
حکومەتی هەرێمی
کوردستان
٢٠٢١/١٢/٨