كه‌شناسی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌فر و باران ده‌بێت
10:12 - 07/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه له به‌شێك له ناوچه‌كانی
هه‌رێم باران ده‌بارێت و به‌فريش له ناوچه شاخاويه‌كانى باكور و حاجى ئۆمه‌ران
ده‌بارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه،
سبه‌ى چوارشه‌ممه پێشبينى ده‌كرێ ئاسمانى هه‌رێم نيمچه هه‌ور بێت پاشان ده‌گۆڕێت
بۆ هه‌ورى ته‌واو(سه‌ره‌تا له ڕۆژئاواهه‌رێم)وه له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى نمه
باران و بارانى مام ناوه‌ند له ناوچه شاخاويه‌كانى باكور و ناوه‌ڕاستى هه‌رێم
هاوكات خێرايي با زياد ده‌كات بۆ سه‌رووى
25 كلم/ك, (ئه‌گه‌رى كه‌مێك هه‌وره تريشقه‌ش هه‌يه).
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌فريش له ناوچه شاخاويه‌كانى باكور و حاجى ئۆمه‌ران
ده‌بارێت له كاته‌كانى دواى نيوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا.
كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی كردووه، له كاته‌كانى
شه‌و و دواى نيوه‌شه‌و باران بارين ناوچه‌كانى ڕاپه‌ڕين و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و
گه‌رميانيش بگرێته‌وه له گه‌ڵ بارينى كه‌مێك به‌فر له ناوچه‌شاخاويه‌كانى پێنجوێن
و ڕاپه‌ڕين كاريگه‌ريه‌كه‌ى تا به‌يانى پێنج شه‌ممه به لاوازى ده‌مێنێته‌وه.