هاوڵاتییه‌ك به‌هۆی خواردنی ده‌رمانێكه‌وه ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه
09:18 - 07/12/2021
زه‌مه‌ن_گه‌رمیان
تەندروستى گەرمیان رایگەیاند، هاوڵاتییەک بەهۆى خواردنى جۆرێکى
دەرمانەوە ژیانى کەوتووەتە مەترسییەوە و دواتر نەشتەرگەریی بۆ کراوە و ژیانى
رزگارکراوە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستى گەرمیان بڵاویكرده‌وه،
کاتژمێر یەکی شەوی رابردوو، ھاوڵاتییەک کە تووشی حاڵەتێکی نەخوازراو دەگمەن بوو
بوو و لە ئەنجامی بەکارھێنانی جۆرێکی دەرمان تووشی ھەستیارییەکی توندی قوڕگ بوو و
بەڕادەیەک ھەناسەی وەستا و ژیانی کەوتە مەترسییەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەستبەجێ دوای داخلکردنی بە نەخۆشخانەی
فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، لەلایەن ستافی نەخۆشخانەکەوە توانرا نەشتەرگەریی
بۆ بکرێت و ژیانی رزگار بکرێت.