چهند کاتیوشایەک ئاراستەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە پردێ كران
08:11 - 07/12/2021
زهمهن_پردێ
ئێوارهی ئهمڕۆ ژمارەیەک کاتیۆشا ئاراستەی هێزەکانی
پێشمەرگە لە پردێ کران، بهڵام هیچ زیانێكی گیانی نهبووه.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، "کەمێک لەمەوپێش لە نێوان
گوندەکانی دوبزنی و بیرەسپانەوە چوار گوللـە کاتیۆشا ئاراستەی سەنگەرەکانی
پێشمەرگە کراوە و ھیچ زیانێکی نەبووە و ھێزەکانی پۆلیسی پردێ و سوپای عێراق بۆ
دۆزینەوەی شوێنی ئاراستەکردنی گوللەکان چونەتە ناوچەکە".
وتیشی، "چەند کەسێکی ئەو گوندانە ساتی ئاراستەکردنی کاتیۆشاکانیان
بینیوە و زیانی نەبووە".