تۆمه‌تبارێك له‌كاتی دزینی ماتۆڕسكیلدا ده‌ستگیركرا
08:07 - 07/12/2021
زه‌مه‌ن_سلێمانی
مه‌فره‌زه‌كانی
بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان به‌هاوكاری هێزی تایبه‌تی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان له‌كاتی دزینی ماتۆڕسكیلدا ده‌ستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاش
چاودێریكردنی تۆمه‌تبارێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه، توانرا تۆمه‌تبار (ز،
س، م) له‌كاتی دزینی ماتۆڕسكیلدا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان
به‌هاوكاری هێزی تایبه‌تی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیربكرێت.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر
بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌رو ئامێری به‌كارهێنانی مادده‌كه‌و ده‌مانچه‌یه‌كی بێ مۆڵه‌تدا.
پۆلیسی
پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت، له‌ئێستادا تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بڕیاری دادوه‌ری
لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.