شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له هه‌ولێر داده‌خرێت
07:35 - 07/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
هاتوچۆی هه‌ولێر شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه،
له سبه‌ینێوه، شه‌قامی 150 مه‌تری تا كاتێكی نادیار داده‌خرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا
بڵاویكرده‌وه، "سەرجەم شوفێران وهاوڵاتیانی شاری
هەولێر ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەهۆی دەستپێکردنی دروستکردنی ئۆڤەر پاس
وئەندەرپاسەکانی شەقامی 150مەتری لەسەرڕێگای (هەولێر_ کەسنەزان) لەڕۆژی
2021/12/8ەوە تاکو کاتێکی نادیار ڕێگای سەرەکی بەتەواوی لەهەردوو دیوی هاتن بۆناوشار
و چون بۆکەسنەزان دادەخرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هاوڵاتیان لەو ماوەیە دەتوانن لادانەکاتیەکان
بەکاربێنن کەدەکەوێتە هەردوو دیوی شەقامەکە.
هاتوچۆی هه‌ولێر داوا ده‌كات، لەو ماوەی گرتنی ڕێگاكه شوفێران وهاوڵاتیان
هاوکارو پابەندی هێماکان بن و بەپێی ئاراستەی دیاریکراو بڕۆن.