207 کوردستان

تۆمەتبارانی دزینی پارچەكانی تاوەرەكانی کارەبا بە ساڵێک زیندانیکردن سزا دران

07:34 - 07/12/2021

زه‌مه‌ن_گه‌رمیان

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان چوار تۆمەتباری دزینی پارچەكانی تاوەرەكانی کارەبا بە ساڵێک زیندانیکردن سزا دا.



له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، چوار تۆمەتبار کە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو دەستیان بە لێکردنەوە و دزینی پارچەکانی تاوەرەکانی کارەبای (33kv/132kv) لە سنوری هەردوو گوندی بەرلوت و تازەدێ لە گەرمیان کردبوو و ببوونە هۆکاری مەترسیی کەوتنی تاوەرەکانی کارەبا، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دەستگیر و رادەستی یاسا کرابوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان بە پێی مادەی (444 /بڕگەی 3) بڕیاڕی سزادان و زیندانیكردنی بۆ ماوەی ساڵێک بۆ هەر چوار تۆمەتبار دەرکرد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن