مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر هەمواركردنەوەی پەیڕەو كۆدەبێتەوە
06:28 - 07/12/2021
زەمەن- پشتیوان جەمال
ئێوارەی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر هەمواركردنەوەی
چەند ماددەیەكی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبهكه كۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە بە
"زەمەن" دراون، ئێوارەی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی،
هاوسەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوەی خۆی دەكات و تیایدا تاوتوێی هەمواركردنەوەی چەند ماددەیەكی
پەیڕەو ناوخۆ دەكات بەتایبەت ئەو ماددانەی پەیوەندییان بە مەكتەبی سیاسییەوە ههیە.
دوای رووداوەكانی 8ی تەموزی ئەمساڵ كە بافڵ تاڵەبانی، دەسەڵاتەكانی لە
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی وەرگرتەوە، بافڵ تاڵەبانی، چەند جارێك هەوڵیداوە
لەڕێگەی سەركردایەتی حیزبەكەیەوە چەند ماددەیەكی پەیڕەو هەموار بكاتەوە بەتایبەتیش
ئەو ماددەیەی تایبەت بە گۆڕینی ناوی هاوسەرۆك بۆ سەرۆك.