403 کوردستان

وه‌زیری كوشتوكاڵ: پڕۆژه‌یه‌ك ھەلی كار بۆ پێنج ھەزار دەرچوو دەڕەخسێنێت

05:56 - 07/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسای سەرپەرشتیاری كشتوكاڵی کرد و وەزیری كشتوكاڵ دەڵێت: ئەمە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەكان و ھەلی كار بۆ پێنج ھەزار دەرچوو دەرەخسێنێت.

 
ئەمڕۆ سێشەممە 7/12/2021، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، دوای ناردنی پرۆژە یاسای سەرپەرشتیاری كشتوكاڵی بۆ پەرلەمان توانرا ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت كە بتوانین لە ھەفتەی داھاتوو پەسەندبكرێت و داواش لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكات لە زوترین كات پەسەندی بكات تا حكوومەت بیخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وتیشی: "ئەم پرۆژە یاسایە یەكێكە لە شۆرشەكان لە كەرتی كشتوكاڵ بۆ لەمەودوا دەرچوانی كۆلێژە كشتوكاڵییەكان و ڤێتەرنەرییەكان لە پرۆژە كشتوكاڵیی و پەلەوەرییەكان دادەمەزرێن و به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه‌، ‌ نزیكەی پێنج ھەزار دەرچوو ھەلی كاریان بۆ دەرەخسێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن