865 کوردستان

مه‌حمود سه‌نگاوی له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

05:36 - 07/12/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


مه‌حمود سه‌نگاوی ره‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی دورخرابێته‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌ لێپرسراویەتی خۆی وەک میحوەری ١ی گەرمەسێری ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە.


له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسینگەی تایبەتی مەحمود سەنگاوی بڵاویكرده‌وه‌، لە چەند میدیایەکی سێبەریەوە چەند ھەواڵێکی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی دەربارەی دوورخستنەوەی ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بڵاوکراونەتەوە کە مەبەست لێیی چەواشەکاری و شێواندنی بیر و ھۆشی کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە ئێستادا شەرەفی سەرپەرشتیکردنی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەەی کوردستانی پێسپێردراوە و لە ئەرک ولێپرسراویەتی خۆی وەک میحوەری ١ی گەرمەسێری ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە جگە لە لێپرسراویەتیە حیزبیەکەی کە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لە خزمەتکردن بەردەوامە".

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان
دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ناوەندە میدیایەکان
بەداخەوە لە چەند میدیایەکی سێبەریەوە چەند ھەواڵێکی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی دەربارەی دوورخستنەوەی ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بڵاوکراونەتەوە کە مەبەست لێیی چەواشەکاری و شێواندنی بیر و ھۆشی کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانە.
ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی لە ئێستادا شەرەفی سەرپەرشتیکردنی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەەی کوردستانی پێسپێردراوە و لە ئەرک ولێپرسراویەتی خۆی وەک میحوەری ١ی گەرمەسێری ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە جگە لە لێپرسراویەتیە حیزبیەکەی کە وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) لە خزمەتکردن بەردەوامە.
بۆیە بە پێویستمان زانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان ڕوون و ئاشکرا بێت سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە و ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ڕیزی پێشەوەی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی لا پیرۆزترین و شەرەفمەندانەترین ئەرک و پۆست و پایەیە. ئێستاش لە ھەر کاتێک زیاتر و وەک ھەمیشە ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی ڕۆڵەی بە ئەمەک و دڵسۆزی (ی.ن.ک) و ڕێبازی پیرۆزی شەھیدانە.
نوسینگەی تایبەتی ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی
٢٠٢١/١٢/٧

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن