وردهكاری خهرجكردنی "دهرماڵه" بۆ خوێندكاران
05:24 - 07/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
وەزارەتی خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگهیاند، مانگانە 7 ملیار و 250 ملیۆن
دینار بۆ پاڵپشتیی خوێندکاران و چارەسەری گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری
تەرخان دەکرێت.
بەپێی نووسراوێک
کە واژۆی د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەسەرە هاتووە،
ئاماژە بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان / سکرتاریەتی ئەنجوومەن
ژمارە 15262 لە 7-12-2021 سەبارەت بە بڕیاری کۆبوونەوەی ژمارە 70ی ئەنجوومەنی وەزیران
لە 24-11-2021 بڕیاردرا بە:
- راسپاردنی وەزیری
دارایی و ئابووریی بۆ تەرخانکردنی خەرجکردنی پاڵپشتییەکی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی
باڵا و توێژینەوەی زانستی وەک پێشینەی مانگانە بە بڕی 7 ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ
پاڵپشتیی خوێندکاران و چارەسەری گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنی خزمەتگوزاری.
- وەزارەتی دارایی
و ئابووری ئەم بڕیارە لە 1-1-2022 جێبەجێ
دەکات بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.
لهبارهی
بڕیارهكهوه، توانا نەجەف، بەڕێوەبەری کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا
و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو پێشینەیەی بۆ
خوێندکاران دێت هەموو مانگێک دەدرێتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و دواتر وەزارەت بەپێی
ئاماری خوێندکاران کە زانکۆ و پەیمانگەکان دەینێرن بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت."
وتیشی، "هەموو
خوێندکاران لە شارەکان و دەرەوەی شارەکان دەرماڵە دەیانگرێتەوە و بەسەریاندا دابەشدەکرێت."
لە بەشێکی دیکەی
قسەکانیدا توانا نەجەف ئاماژەی بەوەكرد کە هەر جۆرە پارەیەک کە بۆ خوێندکاران خەرجدەکرێت
بەپێی رێنمایی دارایی دابەشی دەکەن.
دەرماڵەی خوێندکاران
تاوەکو پێش ساڵی 2014 دراوە، پاشان بە فەرمانێکی ئەنجوومەنی وەزیران بەهۆی ئەو
بارودۆخە داراییەی لە هەرێمی کوردستان هەبووە، ئەو دەرماڵەیە راگیرا.