مهسرور بارزانی و حهلبوسی كۆبوونهوه
04:46 - 07/12/2021
زهمهن_ههولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد ئەلحەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی (تهقهدوم) و
شاندێکی یاوەری کرد.
لە
کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و شەڕی تیرۆر و هێرشەکانی ئەم
دواییەی تیرۆریستانی داعش، تاووتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هێزی
پێشمەرگە و سوپای عێراق کرایەوە.
لە
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی لەیەکتێگەیشتنە سیاسییەکان لە
قۆناغی داهاتوو و کارکردن بە ئاراستەی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق لە رێگەی بەشداريی
کارای هەردوو پێکهاتەی کورد و سوننە کرا، لە پێناو دابینکردنی سەقامگیریی و
گەشەپێدانی بارودۆخی ئابووری و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی
بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، لە سەر بنەمای دەستوور.