ئاسایش وێنه‌ی تۆمه‌تبارانی كوشتنی نه‌قیب محه‌مه‌دی بڵاوكرده‌وه
02:48 - 07/12/2021
"زه‌مه‌ن"
ئاسایشی سلێمانی وێنه‌ی تۆمه‌تبارانی كوشتنی نه‌قیب محه‌مه‌د ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی ژنان و بریندارکردنی
سێ کارمەندی هه‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بڵاوكرده‌وه‌و داوای زانیاری ده‌كات.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە
هاوڵاتیان وهاونیشتمانیانی
بەڕێز داواکارین هاوکارمان بن لەپێدانی هەرزانیاریەک لەسەر هەردوو تۆمەتباری هەڵهاتوو (یوسف پشتیوان علی ) و (پشتیوان علی مستەفا) و
ئوتومبیلی جۆری پیکاب نیسان تاک ژمارە ( ٣٦٣٨-سلێمانی ) هەردوو تۆمەتباران لەلایەن
دادگاوە داواکراون بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان و تۆمەتبارن بەشەهیدکردنی ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی توندوتیژی دژی
ژنان و بریندارکردنی سێ کارمەندی تری هەمان بەڕێوەبەرایەتی.
دڵنیاتان دەکەینەوە
ناوتان پارێزراو دەبێت و دەبنە جێگەی شانازی و دەست خۆشی و پاداشت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی
ئاسایشی پارێزگای سلێمانییەوە لە گەڵ ڕێزدا..
لەکاتی بوونی هەر
زانیاریەک تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەی لای خوارەوە:
⁃( ١٠٦ )
⁃( ٣٢٣١٤٧٥)
⁃پەیوەندی لەدەرەوەی وڵات
(٠٠٩٦٤٧٧٠٠٨٥٠٦٠٦)
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
