زانیاری نوێ له‌سه‌ر كوژرانی كچ و كوڕێك له هه‌ولێر
02:07 - 07/12/2021
"زه‌مه‌ن"
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: كوڕێك و كچێك له گوندی لاجان كوژراون، هۆكاره‌كه‌شی
بۆ "كێشه‌ی خێزانی" گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی پارێزگای هەولێر له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
رایگه‌یاند: شەوی ڕابردوو لە گوندی (لاجان)ی سەر بە ناحیەی شەمامک لە سنووری
بنکەی پۆلیسی (تووڕەق) تەرمی دوو کەس دۆزرایەوە.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه،
دواتر هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و
دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون بە ناوەکانی (ع. ف. ش) تەمەن (24 ساڵ) لەگەڵ
ئافرەتێکی تەمەن (18 ساڵ) بە ناوی (ح. ق. ا).
پۆلیسی هه‌ولێر
ده‌ڵێت: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە لەسەر کێشەیەکی خێزانی
لەلایەن برایانی ئافرەتەکەوە تەقە لە هەردووکیان کراوە و کوژراون.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا
هاتووه: ئێستاش هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە
لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی تۆمەتباری سەرەکیی تاوانەکە، دەستگیر بکرێت و بدرێنە دادگا.