به‌ڵگه؛ حكومه‌ت به‌ناوی پاڵپشتیه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر خه‌رجكردنی "ده‌رماڵه"ی خوێندكاران‌دا
01:47 - 07/12/2021
"زه‌مه‌ن"
حكومەتی
هەرێمی كوردستان بڕیاریدا مانگانە بڕی (7
ملیار‌و 250 ملیۆن) دینار، وه‌ك پاڵپشتی دارایی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خه‌رجبكات،
كه دەرماڵەی خوێندكاران بەناوی ( پاڵپپشتی دارایی)یەوە خەرجدەكرێت .
له نوسراوه‌كه‌دا كه واژۆی وه‌زیری خوێندنی باڵای له‌سه‌ره، ئاماژه
به نوسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ژماره 15262كراوه له 7ی12ی2021 و
بڕیاردراوه به راسپاردنی وه‌زیری دارایی بۆ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی پاڵپشتیه‌كی
دارایی بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌ك پێشینه‌ی مانگانه به‌بڕی (7 ملیار‌و 250 ملیۆن) دینار بۆ پاڵپشتی قوتابیان و چاره‌سه‌ری گرفتی
به‌شه ناوخۆییه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
به‌پێی نوسراوه‌كه، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌م
بڕیاره له رێكه‌وتی 1ی1ی 2022ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات.