وه‌زاره‌تی كاره‌با: پێوەری زیرەک نه‌بوایه 2-3 کاتژمێر پێدانی کارەبا کەمتر دەبوەوە
01:10 - 07/12/2021
"زه‌مه‌ن"
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی
كاره‌با، له وه‌ڵامی پرسیار و گله‌یی هاوڵاتیاندا رایده‌گه‌یه‌نێت پێوەری زیرەک
نه‌بوایه 2-3 کاتژمێر پێدانی کارەبا کەمتر دەبوەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با
هه‌ندێك پرسیار و وه‌ڵامی هاوڵاتیانی سەبارەت بە پێوەری زیرەک داوه‌ته‌وه،
تێیدا باسله‌وه‌كراوه، پێوەری زیرەک هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا نییە، بەڵکو کەمبوونەوەی
ئاستی بەرهەمهێنان و بەرزبوونەوەی خواست هۆکاری سەرەکییە.
هه‌ر له
چوارچێوه‌ی وه‌ڵامه‌كاندا، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم رایگەیاندوه: لە ئەگەری
نەبوونی پێوەری زیرەک، 2-3 کاتژمێر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر دەبووەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با، کێشەی ئێستای
کەمبوونەوەی ماوەی پێدانی کارەبا، بۆ کێشەی بەرهەمهێنان و نەبوونی سوتەمەنی بۆ
وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا گه‌ڕاندوەته‌وه. ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه،
نزمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان هۆکارێکی سەرەکیی کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی
کارەبایە.
پێوەری زیرەک، بە
فیڕۆچوونی کارەبای لە 45% بۆ 34% کەم کردووەتەوە. به‌پێی یه‌كێك له وه‌ڵامه‌كان.
باسله‌وه‌شكراوه، ساڵی رابردوو 300
فیدەر ئۆڤەرلۆد بووە، دەبووە هۆی ئەوەی کە هاوبەشانی کارەبا نەتوانن بە پێی خشتەی
دیاریکراو لە نۆرەی خۆیاندا، کارەبا وەربگرن. ئەمساڵ بە یارمەتیی پێوەری زیرەک
تەنیا 10 فیدەر ئۆڤەرلۆد بووە.
- ساڵی رابردوو بەهۆی نەبوونی پێوەری
زیرەکەوە، تەنیا لە پارێزگای سلێمانی لە ساڵی (2019)، 660 گۆڕەری کارەبا سوتاون.
بەڵام ئەمساڵ لەو شوێنانەی کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، تەنیا 138 گۆڕەر
سوتاون.