وهزارهتی پێشمهرگه لێدوان له فهرماندهكان قهدهغه دهكات
11:56 - 07/12/2021
"زهمهن"
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدهكات، لەم چەند ڕۆژەی ئایندەدا
گشتاندێك بڵاو دەكەنەوە و ئاگاداری فەرماندە سەربازییەكان دەكەنەوە كە ناتوانن بە
ئارەزووی خۆیان لێدوان بۆ میدیاكان بدەن.
عەمید عوسمان محەمەد،
بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی
فەرمیی پارتی ڕاگەیاندووه: "وەزارەتی پێشمەرگە، لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی
نێو وەزارەتەكەدا لە كابینەی نۆیەم، پڕۆژەیەكی ئامادە كردووە بۆ كاروباری میدیا و
ھۆشیاری، پڕۆژەكەمان ناو ناوە ''ستراتیژیەتی میدیا و ھۆشیاری'' كە لەلایەن
ئەنجومەنی بەرگری وەزارەتی پێشمەرگەوە قبوڵ كراوە".
وتیشی: لەنێو پڕۆژەكەدا چەند ھەنگاوێكمان ناوە و چەند خاڵێكمان دەست
نیشانكردووە، ھەروەھا پڕۆژەیەكی گشتیشمان ئامادە كردووە بۆ ئەوەی شانەی ڕاگەیاندن
و ھۆشیاریی پێشمەرگە دروست بكەین، شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە ئەركەكەی
ڕێگریكردنی میدیایە لەوەی ھەر شوێنێك بیەوێ بە ئارەزووی خۆی بچێ بۆ سەنگەرەكانی
پێشمەرگە، هەروەها ڕێگریكردنە لە فەرماندە سەربازییەكان و ھێزی پێشمەرگەی
كوردستان، كە بیانەوێت بە ئارەزووی خۆیان لێدوان بدەن، ئەم پڕۆژەیەش لە ئایندەیەكی
نزیكدا دەكەوێتە كار.
بەڕێوەبەرەی
ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتیمانیی وەزارەتی پێشمەرگە، وتیشی: "لەم دوو ڕۆژەی
ئایندەدا وەزارەتی پێشمەرگە گشتاندێك بڵاو دەكاتەوە بۆ تەواوی لیواكانی وەزارەتی
پێشمەرگە، لەنێو ئەم گشتاندنەدا ئەوە ڕوون دەكرێتەوە كە میدیا چەند ترسناكە بۆ
ھێزی پێشمەرگە، ھێزی پێشمەرگەش چەندە پێویستە خۆی بپارێزێ لە میدیا و تەكنەلۆژیا و
كردنەوەی لایڤی تۆڕەكانی ئینتەرنێت لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە، پێویستە میدیاش خۆی
بپارێزێ لە بڵاوكردنەوەی ھەواڵ و ھەواڵی بەپەلە لەناو سەنگەر و ڕەبیەكانی ھێزی
پێشمەرگەدا".
بهرپرسهكهی وهزارهتی پێشمهرگه دهشڵێت لە دوای بڵاوكردنەوەی گشتاندنەكەی خۆمان،
ڕێگە نادەین بە ھیچ میدیایەك لەناو سەنگەرەكانی پێشمەرگە لایڤ بكاتەوە، ڕێگە
دەگرین لە تەواوی ئەفسەرانی ھێزی پێشمەرگەی خۆشمان و نابێت لە ئەكاونتە كەسییەكانی
خۆیاندا ھەوڵ بدەن لایڤیان ھەبێت، بە دڵنیاییەوە لە قازانجی ھێزی پێشمەرگەیە و بۆ
پاراستنیانە و ئاشكرانەبوونی جموجۆڵەكانیشانە بۆ دوژمنان".
عەمید عوسمان، وتی "لە
دوای گشتاندنەكەوە ھەر حاڵەتێكی وا ببینرێت و بكرێت لەلایەن ھێزەكانی پێشمەرگە و
فەرماندە سەربازییەكانەوە، وەزارەتی پێشمەرگە سزای ئینزیباتی و یاساییان دەدات و
خۆیان لە دەرئەنجامەكەی بەرپرسیار دەبن، فەرماندە سەربازییەكان و ھێزی پێشمەرگە
ناتوانن بە بێ ئاگاداریی وەزارەتی پێشمەرگە لێدوان بۆ میدیاكان بدەن و مامەڵەی
نادروست لەگەڵ میدیادا بكەن، میدیاش پێویستە ئاگادارتر بن لە جاران و ئەوەندە سوود
بە دوژمن نەەیەنێت".