به‌وێنه؛ خوێندكاران چه‌ند رێگایه‌كی سلێمانیان داخست
10:47 - 07/12/2021
"زه‌مه‌ن"
فۆتۆ؛ بڕیار نامیق
ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه
خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌ستیان به
خۆپیشاندان كرده‌وه.
لە سلێمانى خوێندکاران رێگاى سەرەکى کەرکوک –
سلێمانى، شەقامى مەلیک مەحمود لە ئاستى گۆڕستانى ئابڵاخ، شەقامى بەردەم پەیمانگاى
تەکنیکى سلێمانى لە گەڕەکى بەختیارى داخستووه.
بەپێى زانیارییەکان لە کەلار و رانیەش
خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ پێدانى دەرماڵە بەردەوامە.
كۆتایی مانگی رابردوو، خوێندكاران خۆپیشاندانی
به‌فراوانیان كرد بۆ داوای ده‌رماڵه، هه‌رچه‌نده ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا
مینحه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی خوێندكاران دابین بكات، به‌ڵام ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر
گێڕانه‌وه ده‌رماڵه كه له ساڵی 2014ه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
راگیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیش له
ئاگادارییه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ئێستادا ئه‌م شه‌قامانه به‌ڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا
داخراوه:
- شه‌قامی
سلێمانی – ڕاپه‌ڕین به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی هه‌ردوو سایدی هاتن‌و
ڕۆشتن.
- شه‌قامی
به‌رده‌م په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی له‌به‌ختیاری.
داوا له‌شۆفێران ده‌كات
ئاراسته‌كانیان بگۆڕن‌و به‌و ڕێگایانه‌دا هاتوچۆ نه‌كه‌ن، تاوه‌كو نه‌كه‌ونه لۆد‌و
قه‌ره‌باڵغییه‌وه.