487 کوردستان

وەفدێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو بەغدا بەرێککەوت

09:42 - 07/12/2021

"زه‌مه‌ن"

 


سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، بە مەبەستی دوو کۆبوونەوەی جیای سەربازی و هەواڵگری، شاندێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆکایەتی فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتیی وەزارەت، بەرەو بەغدا بەرێکەوتن.



وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە، دوو کۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەک لە نێوان هەواڵگری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگری بەرگری عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەڕێوەبچێت.


لەکۆبوونەوەیەکی تریشدا، بڕیارە لە ناو وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ئێستای ناوچەکە و مەترسیەکانی تیرۆریستان، هەنگاوەکان لەبارەی چارەکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، بۆ بەیەکەوە رۆڵ بینین لە راوەدوونان و تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمینداری گشتی وەزارەت و ئەمینداریەتی گشتی بەرگری بەغدا بەڕێوەبچێت.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: کۆبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگەو بەرگری بەردەوامی هەیە و هەردوولا بە ئامانجی بنبڕکردنی تیرۆریستان و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، لەگفتوگۆدان، هاوکات تاوتوێکردن و بەکردەیی کردنی ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە سوپا لەئەولەویەتی گفتوگۆکاندایە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن