586 کوردستان

کوڕەکەی دانیال میتەران لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان میوانە

09:21 - 07/12/2021

"زه‌مه‌ن"

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێده‌كات له‌نێویاندا میوانداری كوڕه‌كه‌ی دانیال میتەران ده‌كرێت و بەدواداچوونی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان ده‌خرێته‌ڕوو.

به‌رنامه‌كه‌ی كاری په‌رله‌مان:


پشتبه‌ستن به‌ حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (١٠)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (١٢)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٢١/١٢/٧.
بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بەشێوەیەی خوارەوەیە:

یەكەم: بەبۆنەی یادی دە ساڵەی كۆچی دوایی دۆستی كورد، خاتوو (دانیال میتران)، بڕگەی یەكەمی بەرنامەی كار بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت.
١ - بەخێرهێنان و وتەی بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان. بەبۆنەی ئامادەبوونی بەڕێز (جیلبەرت میتران)، كوڕی دۆستی كورد خاتوو (دانیال میتران).
٢ - وتەی بەڕێز (جیلبەرت میتران).
دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێڕاق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
سێیەم: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سیروان فه‌ره‌ج محه‌مه‌د) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی پەیوندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی)، بەپێی حوكمی ماددەی (٢٨) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
چوارەم: خستنەڕووی بەدواداچوون و ڕاسپاردەی هەردوو لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە) و لیژنەی (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، سەبارەت بە هێرشەكانی ڕِێکخراوى تیرۆریستیى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام، ناسراو بە (داعش) بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.
پێنجەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
شەشەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری)، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن