491 کوردستان

بافڵ تاڵەبانی رێکخراوی خوێندکارانی حزبەکەی سڕکرد

09:41 - 06/12/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی

بافڵ تاڵه‌بانی بڕیاریدا به‌ بە ھەڵپەساردنی مەکتەبی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان.


به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك كه‌ له‌ میدیای یه‌كێتیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە ھەڵپەساردنی مەکتەبی سکرتاریەت و مەکتەبی تەنفیزی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان و سەرجەم کار و چالاکییە رێکخراوەییەکانیان.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵپه‌ساردنه‌كه‌ تا ئه‌و كاته‌ ده‌بێت كه‌ ھەڵبژاردن بۆ دەستەیەکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکرێت و لەخزمەت داخوازی و خواست و بەدیھێنانی مافی خوێندکارانی کوردستاندا ده‌بن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن