بڕیارێكی نوێ بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ركرا كه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئێران بكه‌ن
09:25 - 06/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئه‌و هاوڵاتیانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه
ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی وڵاتی ئێران بكه‌ن، پێویسته کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
باشماخ ده‌ڵێت، هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاگاداردەکەینەوە بەپێ ی بڕیارێکی کۆماری ئیسلامی
ئێران کەوا بە ئێمە ڕاگەیاندراوە لە ڕۆژی پێنج شەمەوە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٢/٩ مەرجی ڕێگەدان
بە هەر گەشتیارێک و سەردانیکەرێکی عێراقی و هەرێمی کوردستان بۆ ئێران لەگەڵ بوونی ڤیزا
هاوکات پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنای پێکەوە پێبێت
(کارتی ڤاکسین + ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا ) کە ماوەی ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لە
(٤٨) کاتژمێر تێنەپەڕیبێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران، لەو ڕێکەوتەو ڕۆژانی
دواتریش بەبێ کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا، هاوڵاتیان سەردانی دەروازەی
باشماخ نەکەن بەمەبەستی گەشتکردن بۆ ئێران ، بەپێچەوانەوە تەنها بەکارتی ڤاکسین یاخود
تەنها پشکنینی کۆرۆنا لەلایەن ئێرانەوە ڕێکاری داخڵ بوونتان بۆ ناگیرێتەبەر و دەگەڕێنرێنەوە.