كازمی: خه‌ڵكانێك ده‌یانه‌وێت به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت بكه‌ن
08:16 - 06/12/2021
زه‌مه‌ن_عێراق
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هێزه
ئاسمانیه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركه‌وتویان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش ئه‌نجامدا،
خه‌ڵكانێكیش ده‌یانه‌وێت به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت بكه‌ن، به‌ڵام دامه‌زراوه‌كانی
و گه‌ل به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ هێزه ئاسمانییه
قاره‌مانه‌كانمان هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركه‌وتویان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش
له ئه‌نبار ئه‌نجامدا، تا ڕیشه‌كێشكردنیان به‌رده‌وام ده‌بین".
ده‌شڵێت، خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت بكه‌ن،
به‌ڵام دامه‌زراوه‌كانی و گه‌ل به‌ره‌نگاریان ده‌بنه‌وه، كه‌س له‌سه‌رو بڕیاری ده‌وڵه‌ته‌وه
نییه".