دوایین زانیاری له‌باره‌ی ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا
07:42 - 06/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە
بەغدا راگەیاند، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی 200 ملیار دینار
لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان داوه و چاوەڕواندەکرێت بەمنزیکانە تەواو ببێت و
پارەکە بنێردرێت.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، رایگەیاند:
"ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر ناردنی بڕی 200 ملیار دینار بۆ
مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق
کردووە کە ئەو بڕە پارەیە خەرجبکرێت".
وتیشی، "ئەوەی ماوەتەوە رێککاری کارگێڕیی وەزارەتی داراییە بۆ ئەوەی
بۆ ئەو بڕەپارەیە بنێرێت، ئەگەر نا هەموو شتێک تەواو بووە، چاوەڕوانین بەمنزیکانە
ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت و بخرێتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی
کوردستان."
ئەوە لە کاتیکدایە، بەهۆی نەگەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا
بۆ هەرێم، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە سستی بەرێوەدەچێت و بڕیاریشە دوای
گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم پرۆسەكە خێراتر بكرێت.
پێشتر جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند بوو، تا
ئێستا داهاتی هه‌رێم به بێ ئه‌و بڕه‌ی كه به‌غدا ده‌ینرێت، ناتوانرێت ته‌مویلی
ته‌واوه‌تی مووچه بكرێت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به 200 ملیار دیناره‌كه‌ی
به‌غدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه له كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت و دوا نه‌كه‌وێت.