611 کوردستان

زانكۆی سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی خۆپیشاندانی خوێندكارانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌

07:04 - 06/12/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی


زانكۆی سلێمانی رایگه‌یاند، په‌یامه‌كانی خوێندكاران گه‌یشتوه‌ته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌نیداراه‌كان و داوا له‌ خوێندكاران ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی ده‌ڵێت، ئاشكرایە كە خوێندكارانی زانكۆ سلێمانی وەك بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی دابینكردنی دەرماڵەی خوێندكاران چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەجۆرێك كە پەیامەكەیان گەیشتە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، وە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانیش وێڕای پشتگیری داوا ڕەواكانیان بەڵێنیداوە كە نوێنەری ڕاستەقینەیان بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ڕێگەنەدراوه‌ لە ڕۆژانی ڕابردوو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكەمان سزا بدرێت لەبەرامبەر داواكردنی مافە ڕەواكانی.

 

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌:
ئاشكرایە كە خوێندكارانی زانكۆ سلێمانی وەك بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەمەبەستی دابینكردنی دەرماڵەی خوێندكاران چەندین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەجۆرێك كە پەیامەكەیان گەیشتە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان، وە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانیش وێڕای پشتگیری داوا ڕەواكانیان بەڵێنیداوە كە نوێنەری ڕاستەقینەیان بێت بۆ داواكردن وبەدواداچوونی سەرجەم مافە ڕەواكانیان وتەنانەت ڕێگەشنەدرا لە ڕۆژانی ڕابردوو هیچ خوێندكارێكی زانكۆكەمان سزا بدرێت لەبەرامبەر داواكردنی مافە ڕەواكانی. لەهەمان كاتدا ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە چوارچێوەی كۆبونەوەی ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێكەوتی (٦-١٢-٢٠٢١) هەموو لایەك ئاگادار دەكاتەوە لەگەڵ ئەوەی بۆ دابینكردنی پێداویستیە سەرەكیەكانی كۆلێج وبەشەناوخۆییەكان هەنگاوەكان بەردەوامن بەڵام پێویستە سەرجەم كۆلێج وبەش ومامۆستایانی زانكۆكەمان پابەندبن بە وانەوتنەوە وتاقیكردنەوەكان لەكاتی دیاریكراو بەپێی خشتەی وانە وتاقیكردنەوەی كۆلێجەكان وڕۆژمێری ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) وە داواكارین لە خوێندكارانی ئازیزی زانكۆكەمان پابەندبوونی تەواویان هەبێت لە پێناو دوانەكەوتنی ساڵی خوێندن و زەرەرمەند نەبوونی خوێندكاران وزانكۆكەمان وئاسایی بوونەوەی پڕۆسەی خوێندن بەشێوەیەكی سەركەوتووانە..
 ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن