بڕیارێکی بەپەلە لە نێچیرڤان بارزانییەوە
06:07 - 06/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، بۆ دۆخى هه‌نووكه‌يى، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان به‌په‌له پێداويستييه خێراكان، بۆ داهاتووش پێداويستييه‌كانى ديكه‌ى پێشمه‌رگه دابين بكرێن
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2021/12/6 نێچيرڤان بارزانى،
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌رۆكايه‌تيى
هه‌رێمى كوردستان سه‌رپه‌رشتيى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سه‌ربازى كرد كه تيايدا جێگرانى سه‌رۆك، وه‌زيرانى پێشمه‌رگه و ناوخۆ، فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌كانى حه‌فتا و
هه‌شتا و فه‌رمانده باڵاكانى پێشمه‌رگه و به‌رپرسى ميحوه‌ره‌كان به درێژاييى به‌ره‌كانى
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستانى داعشدا، به‌شدار بوون.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يادى شههيدانى ئه‌م دواييه‌ى به‌رگرى
له كوردستان كرايه‌وه كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستاندا گيانيان به‌خشى
و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى
سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵياندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هيواى
زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخى سه‌ربازى و به‌ره‌كانى به‌رگرى له
هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵسه‌نگێران و تيايدا فه‌رمانده‌ى ميحوه‌ره‌كان پوختهيهكيان
ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌كان و پێداويستييه‌كانيان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها
به‌ڕێز وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌ش باسى له پلان و ورده‌كاريى هه‌نگاوه‌كانى وه‌زاره‌ت
بۆ چۆنيهتيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرستان و پێداويستييه سه‌ربازييه‌كان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات كرايه‌وه تيرۆرستان سوود له‌و بۆشايى
و كه‌لێنه وه‌رده‌گرن كه له ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى سوپاى
عيراقدا هه‌يه و تيرۆستان بۆ هێرش و په‌لاماردان ده‌يقۆزنه‌وه و لێيانه‌وه دزه
ده‌كه‌ن تا له‌و سنووره په‌لامارى پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى سڤيلى ناوچه‌كه بده‌ن.
نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى دا كه بۆ دۆخى هه‌نووكه‌يى، به
هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان به‌په‌له
پێداويستييه خێراكان، بۆ داهاتووش پێداويستييه‌كانى ديكه‌ى پێشمه‌رگه دابين
بكرێن و فه‌رمانده و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد به خێرايى دۆخى به‌ره‌كان
و خاڵه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ تيرۆرستان ڕێكبخرێنه‌وه و كه‌موكوڕى و كه‌لێنه‌كان
پڕ بكرێنه‌وه، له سه‌رتاسه‌رى ميحوهرهكانيش ئه‌وپه‌ڕى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى
له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى
پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان كرد كه به خوێن و گيان به‌رگرى
له هه‌رێمى كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانى ده‌كه‌ن و قاره‌مانانه ڕووبه‌ڕووى
دژومێنكى دڕنده ده‌بنه‌وه، جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه به خۆڕ‌اگرى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى
پێشمه‌رگه، دوژمن ده‌به‌زێت و له‌ناوده‌چێت.
هه‌روه‌ها خه‌ڵكى كوردستانى دڵنيا كرده‌وه كه پێشمه‌رگه
به هه‌موو توانايه‌ك به‌رگرييان لێده‌كات و سه‌رۆكايه‌تى و حكوومه‌ت و هه‌موو
لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش، هه‌موو هاوكارى و پشتگيرييه‌كى
پێويست بۆ سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه دابين ده‌كه‌ن.
