پۆلیسی سلێمانی دهستگیركردنی كهسێكی راگهیاند
05:41 - 06/12/2021
زهمهن_سلێمانی
پۆلیسی سلێمانی رایگهیاند،
لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی كوردسات و چوارچرا
تۆمەتبارێك دەستگیركرا، كە هێرشی كردبووە سەر هاووڵاتییەك و برینداریكرد بوو .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای
سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای یاسایی لەبنكەی پۆلیسی
كوردستان لەدژی تۆمەتبارێكی نەناسراو تۆماركرد، كە بە ئۆتۆمبێل دەستی شكاندۆتەوە
بەسەریدا و دواترهێرشی كردۆتە سەری و برینداری كردووە و هەڵاتووە.
ئاماژەی بهوهشكردووه، كە
پۆلیسی سلێمانی هەردوو بنكەی پۆلیسی كوردسات و چوارچرای ڕاسپارد، كە بەدواداچوونی
تەواوبكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباری هەڵاتوو، كە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی
سكاڵاكار بەهۆی ئەو هێرشەوە چاوێكی لەدەستداوە.
دهشڵێت، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی
دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و
دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیەدا و لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ڕ
، م ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .