مهسعود بارزانی: پێویستە پێشمەرگە ئامادەكاری زیاتر بكات و تەكتیكی جەنگی بگۆڕێت
05:08 - 06/12/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
سەرۆكی پارتی دیموكراتی
كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆربوونی جموجوڵ و پەلامارەكانی تیرۆریستان لەم
دواییانە پێویستە هێزی پێشمەرگە ئامادەكاری زیاتر بكات و تەكتیكی جەنگی بگۆڕێت.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی
دیموكراتی له پهیامێكدا ڕایگەیاندووە، بەداخێكی زۆرەوە شەوی رابردوو لە ئەنجامی
پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە قەرەسالم لە سنوری ناوچەی
پردێ، ژمارەیەك پێشمەرگە شەھید و برینداربوون.
دەشڵێت،”پێویستە ھێزی پێشمەرگەی
كوردستان ئامادەكاری زیاتر بكات و تەكتیكی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریكردنەوە
بكرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش”.
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە شەوی رابردوو
لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە قەرەسالم لە
سنوری ناوچەی پردێ، ژمارەیەك پێشمەرگە شەھید و برینداربوون، پرسە سەرەخۆشی خۆم
ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری شەھیدانی ئەو پەلامارە تیرۆرستیە دەكەم و خۆم بە
ھاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای گەورە داواكارم رۆحی شەھیدەكان بە بەھەشتی بەرین
شادبكات و سەبرو ئارامی بە كەسوكاریان بدات، ھیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران
دەخوازم.
جەختیش لەوە دەكەمەوە كە
پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەكانمان لە تیرۆرستان بكرێتەوە. بەھۆی زۆربوونی جموجوڵ و
پەلامارەكانی تیرۆریستان لەم دواییانە پێویستە ھێزی پێشمەرگەی كوردستان ئامادەكاری
زیاتر بكات و تەكتیكی جەنگی بگۆڕێت و لە دۆخی بەرگریكردنەوە بكرێتە ھێرشبردن بۆ
سزادان و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش .
ھەزاران سڵاو لە گیانی پاكی
شەھیدانی شەڕی داعش و ھەموو شەھیدانی رێگەی ئازادی كوردستان
مسعود بارزانی
٦ـی
كانوونی یەكەمی ٢٠٢١