سبه‌ینێ مووچه‌ی ئه‌م شوێنه دابه‌شده‌كرێت
05:03 - 06/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
وەزارەتى دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنى مووچە و
سبەینێ مووچەى یه‌ك شوێن دابەشدەکرێت.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی
وه‌زاره‌تی دارایی، بۆ گه‌نجینه‌كانی ناردووه، سبه‌ی سێشه‌ممه 7/12/2021، مووچه‌ی
مانگی یازده‌ی ده‌زگای ئاسایش خه‌رج ده‌كرێ.
رۆژی پێنجشه‌ممه
25/11/2021، وه‌زاره‌تی دارایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌ستی
به پێدانی مووچه‌ی مانگی 11 به‌بێ لێبڕین، كرد.
ئەوە لە کاتیکدایە، بەهۆی
نەگەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێم دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە
سستی بەرێوەدەچێت و بڕیاریشە دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم پرۆسەكە خێراتر
بكرێت.
پێشتر جوتیار عادل وته‌بێژی
حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند بوو، تا ئێستا داهاتی هه‌رێم به بێ ئه‌و بڕه‌ی كه به‌غدا
ده‌ینرێت، ناتوانرێت ته‌مویلی ته‌واوه‌تی مووچه بكرێت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم
پێویستی به 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه له كاتی
خۆیدا دابه‌شبكرێت و دوا نه‌كه‌وێت.
مانگی رابردوو، به‌هۆی
دواكه‌وتنی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەى به‌غدا، دابه‌شكردنی مووچه به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چوو،
له‌دوای گه‌یشتنی پاره‌كه، دابه‌شكردنی مووچه خێرا كرا و له چه‌ند رۆژێكدا
مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه دابه‌شكرا كه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو.