662 کوردستان

جارێكی دیكه‌ مردن به‌ كۆرۆنا به‌رزبوه‌وه‌

04:08 - 06/12/2021

"زه‌مه‌ن"

مردن به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان رووی له‌به‌رزبونه‌وه‌ كرد و نزیكه‌ی 15 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا.

به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا له‌سه‌رانسه‌ری عێراق 18 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، 14یان له‌ هه‌رێمی كوردستان بوون.

هاوكات 615 تووشبووی نوێ تۆماركراون، نزیكه‌ی نیوه‌یان له‌ هه‌رێم بوون.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم، كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردنی راگه‌یاند.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن