گه‌نجێك به چه‌قۆ گه‌نجێكی كوشت و دایكی و برایه‌كیشی برینداركرد
03:24 - 06/12/2021
"زه‌مه‌ن"
پۆلیسی
هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند، كه به چه‌قۆ گه‌نجێكی كوشتووه و
دایك و برایه‌كی قوربانییه‌كه‌ی بریندار كردووه.
هۆگر
عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی
شاوێس، ئاگادار کرانەوە کەوا تۆمەتبارێک لەگەڵ دایکێک و دوو کوڕ بە ناوەکانی (ز.
ش. ش) و (م. ی. م) (س. ی. م) بووەتە دەمەقاڵەیان و لە ئەنجامدا تۆمەتبارەکە
هەرسێکیانی بە چەقۆ زامدار کردووە و یەکێک لە کوڕەکانیش بە ناوی (س. ی. م) چەقۆ
بەر سەری کەوتووە و گیانی لە دەستداوە.
هۆگر عه‌زیز، وتی: دوای
ئاگاداركردنه‌وه‌یان دەستبەجێ دەستیان بە ڵێکۆڵینەوە کرد و بە هەماهەنگی لەگەڵ
بنکەی ئاسایشی شاوێس، توانییان لە ماوەی کەمتر لە (15 کاتژمێر)دا تۆمەتبارەکە لە
شارۆچکەی ڕانیەوە بهێننەوە شاری هەولێر و دەستگیری بکەن.
وته‌بێژی پۆلیس ده‌ڵێت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ
ئەم ڕووداوە کرایەوە و تۆمەتبارەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (413) لە
یاسای سزادان، ڕاگیرا.