سوپای عێراق لهبارهی رهوشی گوندی لهێبان راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه
02:55 - 06/12/2021
"زهمهن"
سوپای عێراق رایگەیاند کە بە ھاوبەشی
لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە، رێوشوێنی پێویستییان بە ئامانجی پاراستنی دانیشتوانی
گوندی لھێبان گرتووەتەبەر.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی
سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی
بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییە ھاوبەشەکان، ھەوڵەکانیان خستووەتەگەڕ بۆ دووبارە
گەڕاندنەوەی دانیشتوانی گوندی لھێبان سەربە ناحیەی سەرگەڕان باکووری پارێزگای کەرکوک،
بۆ زێدی خۆیان ئەوەیش دوای ئەوەی بەرەوڕووی ھەڕەشەی تیرۆریستانی داعش بوونەوە.
ههروهها ئاماژهبهوهكراوه،
رێوشوێنی پێویست بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایش و پاراستنی دانیشتوانی ناوچەکە،
لەلایەن ھێزەکانی فیرقەی ١٤ سەربە سوپای عێراق و ھێزێکی میحوەری پێنجی پێشمەرگە
گیراوەتەبەر.
لە راگەیەندراوەکەدا، سوپای
عێراق ھەروەھا رەتی کردوەتەوە کە ژمارەیەک خانووی ھاووڵاتییانی نیشتەجێی گوندی
لێھبان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە سووتێندرابن و رایگەیاندوه کە خانووی ھاوڵاتییانی
نیشتەجێی گوندەکە، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە نەسووتێندراوە و ئەو دەنگۆیەش کە
لەوبارەیەوە لە ژمارەیەک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوتەوە دوورە لە
راستییەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە شەوی
رابردوو، دانیشتوانی گوندی لھێبان بەھۆی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشەوە،
گوندەکەیان چۆڵ کرد و دواتریش تیرۆریستانی داعش چوونە ناو گوندەکەوە و بەرەبەیانی
ئەمڕۆ دووشەممە، گوندەکەیان چۆڵ کرد.