راگه‌یه‌ندراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
01:47 - 06/12/2021
"زه‌مه‌ن"
وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه جێگیركردنی هێزی له گوندی لهێبان راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ئەمرۆ ٦ی ١٢ی ٢٠٢١، یەکەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ
پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان گەیشتە گوندی لهێبان.
ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، دوای گەیشتن و
چوونە ناوەوەی پێشمەرگە بۆ گوندەکە، کۆبونەوەیەک لە نێوان فەرماندەکانی هێزی
پێشمەرگە و فەرماندەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی نه‌ینه‌وا كرا.
لەوکۆبوونەوەیەدا، هەماهەنگی و
هاوکاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا، بەگرنگ زانرا، بۆ رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر‌و
ریشەکێش کردنی تیرۆریستان. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هێزەکانی
پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق لەئاییندەدا زیاتر دەبێت.