هۆشداری وهزارهتی رۆژشنبیری بۆ دهزگاكانی راگهیاندن
12:36 - 06/12/2021
"زهمهن"
وەزارەتی رۆشنبیری
رایدەگەیەنێت، هەر دەزگایەکی راگەیاندن وێنە و ڤیدیۆی هێرشەکانی داعش بۆسەر
پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنی بڵاوبکاتەوە، روبەڕوی یاسا دەکرێتەوە.
ئەمڕۆ وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم لە
راگەیەندراوێکدا هۆشداری دایە، دەزگاکانی راگەیاندن وێنەو ڤیدیۆی هێرشەکانی رێکخراوی
تیرۆرستی داعش بڵاونەکەنەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئاگاداری
گشت میدیا بیندراوەکان و پۆرتاڵەکانیان دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک ئەو وێنە و
ڤیدیۆیانە بڵاونەکەنەوە کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە بەرهەمهێندراون و تایبەتن
بە هێرشەکانیان بۆسەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل".
وهزارهتی رۆشنبیری دهڵێت
"بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بە بێئاگایی ئەم کەناڵانە دەبن بە
رایەڵێکی میدیایی تیرۆرستان و لەوێوە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لەنێوان
هاووڵاتییاندا بڵاودەکەنەوە.
ئهمهش دوای ئەوە هات، شەوی رابردوو لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بەشێک لە پەیج و میدیاکان وێنەی هێرشەکانی داعشیان بۆسەر پێشمەرگە
و خەڵکی سڤیل بڵاوکردهوه.