كۆبونەوەیەكی باڵای ئەمنی لە سەرۆكایەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت
11:08 - 06/12/2021
"زەمەن"
لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆكی سەرۆكی هەرێم و جێگرەكانی كۆبونەوەیەكی ئەمنی بەڕێوەدەچێت.
بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبونەوەكەدا وەزیری پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەكان ئامادە دەبن و تێیدا دوایین پێشهاتەكانی شەڕی داعش تاوتوێدەكرێن.
كۆبونەوەكە هاوكاتە لەگەڵ فراوانبوونی پەلامارەكانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هاوڵاتیان و پێشمەرگە، كە دواهەمینیان شەوی رابردوو بوو لە ناوچەی پردێ كە تیێدا چوار پێشمەرگە شەهیدبوون.