578 کوردستان

هێزێكی پێشمەرگە و سوپای عێراق چوونە گوندی لهێبان

10:47 - 06/12/2021

"زەمەن"


هێزێكی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنە ناو گوندی لهێبان، كە شەوی رابردوو داعش داگیری كردبوو.

 

بەپێی زانیارییەكان، بەیانی ئەمڕۆ هێزەكان گەیشتوونەتە ناو گوندەكە، گوندی لێهبان، لە چیای قەرەچووخ 5 کیلۆمەتر لە سەرگەڕانەوە دوورە، لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كەوتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراق.

 

گوندی لێهبان تەنیا 15 ماڵی تێدا مابووشەوی رابردوو بەتەواویی چۆڵکرا، لە نزیکی گوندی لهێبان گوندەکانی سلێمان پەخشانی کۆن و نوێ لە هەفتەی رابردوو بەهەمان هۆکار چۆڵکران.


چۆڵكردنی گوندەكە دوای ئەوە هات چەند جارێك كەوتە بەر پەلاماری داعش و دانیشتوانەكەی بەرگریان كرد. دانیشتوانەكەی داوای بەهاناوەچوونیان لە پێشمەرگە و هێزە عێراقیەكان كرد، بەڵام هیچ لایەكیان بەدەمیانەوە نەچوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن