خوێندكاران رژانەوە سەر شەقام
10:32 - 06/12/2021
"زەمەن"
خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دووبارە چوونە سەر شەقام و دەستیان بە خۆپیشاندان و مانگرتن كردەوە.
لەشاری سلێمانی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیك و خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان و کۆلیژی تەکنیکی کەلار، خوێندكارانی زانكۆی هەڵەبجە، زانكۆی راپەڕین بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵە دەستیان بە خۆپیشاندانیان کردەوە.
بەپێی ئەو دروشمانەی بەرزیان كردوەتەوە، خوێندكاران سوورن لەسەر گێڕانەوەی دەرماڵە كە لە ساڵی 2014ەوە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران راگیراوە.
كۆتایی مانگی رابردوو خوێندكاران بۆ ماوەی هەفتەیەك خۆپیشاندانیان كرد و بە زەبری هێز و راگرتنی دەوام كۆتایی پێهێنرا، هاوكات ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا مینحەیەك بۆ چارەسەری كێشەی بەشەناوخۆییەكان و یارمەتیدانی خوێندكارانی كەمدەرامەت دابین بكات.