485 کوردستان

ناوی چوار پێشمەرگە شەهیدەكەی هێرشەكەی شەوی رابردوو

08:56 - 06/12/2021

"زەمەن"


شەوی رابردوو، چوار پێشمەرگە لەسەنگەرەكانی بەرگری لە خاكی كوردستان بە دەستی تیرۆریستانی داعش شەهیدبوون و دوانی دیكەش برینداربوون.

 تیرۆریستانی داعش، شەوی رابردوو پەلاماری بەرزاییەکانی قەرە سالمی ناوچەی شێخ بزێنی کەرکوكیاندا و لەلایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچدرانەوە، لە شەڕەكەدا چوار پێشمەرگە شەهیدبوون و دوانی دیكەش برینداربوون.

ناوی شەهیدەکان

شەهید نەقیب مسعود تەلعەت ( خەڵکی ناحییەی سێگردکان(
شەهید نەهرۆ ناجی خەڵکی ( ناحیەی دارتووی هەولێر (
شەهید هەژار جەلال ( خەڵکی کەرکوک (
شەهید رێکان تۆفیق (دانیشتوی هەولێر - مام زاوا (

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن