695 کوردستان

گوندێكی كوردنشین چۆڵكرا

08:00 - 05/12/2021

"زەمەن"

 

بەهۆی زیادبوونی مەترسیەكانی داعش، گوندی لهێبان لە سنووری سەرگەڕانی کەرکوک، بەتەواویی چۆڵکرا.

 

گوندی لێهبان، لە چیای قەرەچووخ 5 کیلۆمەتر لە سەرگەڕانەوە دوورە، لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كەوتە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراق.

 

 

گوندی لێهبان تەنیا 15 ماڵی تێدا مابوو ئەمشەو بەتەواویی چۆڵکرا, لە نزیکی گوندی لهێبان گوندەکانی سلێمان پەخشانی کۆن و نوێ لە هەفتەی رابردوو بەهەمان هۆکار چۆڵکران.


ئەمەش دوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو ئەم گوندە كەوتە بەر پەلاماری داعش و دانیشتوانەكەی بەرگریان كرد. دانیشتوانەكەی داوای بەهاناوەچوونیان لە پێشمەرگە و هێزە عێراقیەكان كرد، بەڵام هیچ لایەكیان بەدەمیانەوە نەچوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن