سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی له وتاردان رونكردنه‌وه ده‌دات
04:34 - 05/12/2021
"زه‌مه‌ن"
سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی، وتارخوێن و زانای ئاینی، ره‌تیكرده‌وه
وه‌زاره‌تی ئه‌واقاف له وتاردان دووری خستبێته‌وه.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی،
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه هه‌ندێ قوتابی خۆشه‌ویست، که داوای مافه ساده و ڕه‌وای
خۆیان ده‌که‌ن له ده‌سه‌ڵات، له ناو قسه‌کانی خۆیاندا، ئاماژه‌یه‌کیانداوه، که
گوایە وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف منی له وتاردان لا داوه.
وتی: له‌گه‌ڵ ڕێزوخۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌و قوتابییه ئازیزانه، ئه‌و ده‌نگۆیه
ڕاست نیه و ئه‌وقاف کاری وای نه‌کردوه و ئاگای له‌م باسه نیه بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ک
ئاگاداری ئه‌م ڕاستیه بن.
سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی، یه‌كێكه له وتاربێژ‌و مامۆستا ئاینیه دیاره‌كانی
كوردستان و له شاری هه‌ولێر داده‌نیشێت، هه‌ینی رابردوو ئه‌وقاف په‌خشی راسته‌وخۆی
وتاره‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك راگرت.
ده‌قی
ڕونکردنەوه‌كه:
هه‌ندێ قوتابی خۆشه‌ویست، که داوای مافه ساده و ڕه‌وای خۆیان ده‌که‌ن له ده‌سه‌ڵات،
له ناو قسه‌کانی خۆیاندا، ئاماژه‌یه‌کیانداوه، که گوایە وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف منی له
وتاردان لا داوه! له‌گه‌ڵ ڕێزوخۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌و قوتابییه ئازیزانه، ئه‌و ده‌نگۆیه
ڕاست نیه و ئه‌وقاف کاری وای نه‌کردوه و ئاگای له‌م باسه نیه بۆیه پێویسته هه‌موولایه‌ک
ئاگاداری ئه‌م ڕاستیه بن.
خوای متعال خاک و خه‌ڵک و قوتابییه ئازیزه‌کان و پێشمه‌رگه‌کانیشمان بپارێزێ!!
براتان: د سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی/ هه‌ولێر.